لە ئاهەنگێکی بەغداد ڕووخساری سەدام دەرکەوت
حەسەن فەلاح 53 خولەک پێش ئێستا
- لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی کایرۆکی لە بەغداد نیوەی ڕووخسار و چاوی سەدام حوسێن دیکتاتۆری عێراقی دەرکەوت
- چاودێرانی عێراق ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی ئاهەنگەکە کرد
- هەر زوو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی ڕوونکردنەوەیان پێشکەش کرد
لەمیانی ئاهەنگەکەدا وێنەی بەشێک لە ڕووخساری سەدام حوسێن دەرکەوتووە... بەڵام هیچ ئامانج و چالاکییەک نەدۆزراوەتەوە کە پاڵنەر بن بۆ بە-شکۆدارکردنی ڕژێمی پێشوو یاخود بانگەشەکردن بۆی
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش داوە: بەشێک لە ناوەڕۆکی هونەریی ئاهەنگەکە، پەیوەست بووە بەو کارەکتەرانەی لە مێژوودا دیکتاتۆر و سەرۆکایەتیی ڕژێمی دیکتاتۆرییان کردووە؛ دەرکەوتنی سەدامیش لە چوارچێوەی ئەو ناوەڕۆکەدا بووە
- گرووپی موزیکیی کایرۆکیی عەرەبی ئاهەنگەکەیان سازکردووە
- ئاهەنگەکە بەردەوامە
- هیچ ئەندامێکی گرووپەکە ڕانەگیراون
کایرۆکی:
- ساڵی 2003 لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ دامەزراوە
- گرووپێکی موزیکی ڕۆکە
- ساڵی 2011 لە سەروبەندی بەهاری عەرەبیدا ناوبانگیان پەیداکردووە
- ناوەڕۆکی موزیک و گۆرانییەکانیان سیاسی و ڕەخنە و تەنزن

حەسەن فەلاح
53 خولەک پێش ئێستا