کورتەفیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی گەورەی ئەمریکا نمایش دەکرێت

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • کورتەفیلمی (شار لە تای درەختی نارنگی) لە فێستیڤاڵی ناشڤیڵ نمایش دەکرێت
  • کورتەفیلمەکە لە نووسین، دەرهێنان و مۆنتاژی ئەمیر غوڵامییە
  • بەرهەمهێنانی هاوبەشی ئەمیر غوڵامی و دانەر عومەرە
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی بەرهەمهێنانی کردووە
  • 24 بۆ 30ی ئەیلوول فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت

ئەمیر غوڵامی بە کولتووری کەناڵ8ی گوت:

  • کورتەفیلمەکە میوانداریی سینەمای کوردستان دەکات لە ئەمریکا
  • فێستیڤاڵی فیلمی ناشڤیڵ لە ئەمریکا پەسەندکراوی ئۆسکارە

بڕیارە 57ـەمین خولی فێستیڤاڵەکە ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بێت:

  • ئەمساڵ سێ هەزار و 800 بەرهەم ئاڕاستەی فێستیڤاڵەکە کراون
  • لە 100 وڵاتەوە بەرهەم پێشکەش کراون
  • 150 فیلم بۆ بەشداریکردن و کێبڕکێ هەڵبژێردراون
  • ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جووڵاو دانی بە پۆلەکانی کورتەفیلم، بەڵگەفیلم و ئانیمەیشنی فێستیڤاڵەکە ناوە
  • براوەکانی ئەو سێ پۆلەی سەرەوە دەتوانن لە ڕیزبەندی بەرایی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەشدار بن

فیلمی شار لە تای درەختی نارنگی (The City Under the Mandarin Tree):

  • ساڵی 2026 بەرهەمهێنراوە
  • ستاک فیلم لە ئاستی نێودەوڵەتییدا بڵاویدەکاتەوە
  • بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ناشڤیڵ وەکو دەستکەوتی گەورە بۆ سینەمای کوردی هەژمار دەکرێت
  • یەکەم نمایشیەتی لە ئاستی جیهانییدا
  • سەر بە ژانرای درامایە و ماوەکەی 15 خولەکە

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ناشڤیڵ، لە ساڵی 1969ـەوە دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، یەکێکە لە کۆنترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی ئەمریکا.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا