ئێمباپێ: وەرزی ڕابردوو کەس لە من باشتر نەبووە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە شایستەی بردنەوەی خەڵاتی "باڵۆن دۆر"ە و پێی وایە وەرزی ڕابردوو هیچ یاریزانێک لەو باشتر نەبووە. هەروەها ناوبراو گرنگی بە فیکە و ناڕەزایەتییەکانی هاندەران لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" نەدا و سەرسامی خۆی بە زیرەکی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر دەربڕی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "فرانس فوتبۆڵ"، ئێمباپێ ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە و گوتیشی: "ڕەخنەی بونیادنەر هەیە، جۆرێکی تریش هەیە کە زیاتر لە گاڵتەپێکردن دەچێت. من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەوەدا نییە و لە بڕیاردان ناترسم. ئەگەر دڵنیا بم لەوەی بڕیارێک بۆ من گونجاوترینە، ئەوا دەیدەم، مێژووە پڕ دەسکەوتەکەشم باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوە."

ئەو ئەستێرە فەرەنسییە پێی وایە "هەموو یاریزانێک ڕۆحێکی تاکەکەسی هەیە، لە گۆڵپارێزەوە تا دەگاتە هێرشبەر"، هەروەها دەشڵێت: "توانیومە گۆڵ تۆمار بکەم لە کاتێکدا ئاستی یاریزانانی دیکە لە من باشتر بووە. بەڵام لە تۆپی پێدا، گۆڵ تۆمارکردن قورسترین و بەنرخترین شتە. بۆیە ئاساییە هەندێک جار ئێمە شکۆمەندی بەدەست بهێنین و هەندێک جاریش پێچەوانەکەی ڕووبدات."

لە کۆتاییدا ئێمباپێ دانی بەوەدانا کە دەتوانێت "زیاتر یارمەتی تیمەکەی بدات" لە ڕووی بەرگرییەوە و دوپاتیکردەوە: "لە ڕووی هێرشبردنەوە دەتوانم کاریگەرتر بم، چونکە بەهرەی دروستکردنی هەلم بۆ خۆم هەیە، لە ئەورووپا، تەنیا چەند یاریزانێک هەن کە بتوانن وەک من هەلی زۆر دروست بکەن."

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا