زڤێرێڤ و شێڵتۆن گەیشتنە کۆتاییی کراوەی ئەمریکا
پوختەی هەواڵ:
- بن شێڵتۆن بە بردنەوەی لە فرەنسیس تیافۆ گەیشتە یاریی کۆتاییی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا بۆ تێنسی سەرزەوی.
- شێڵتۆن دەبێتە یەکەم ئەمریکی لە 2003وە کە ئەگەری بردنەوەی نازناوێکی گەورەی پیاوانی هەبێت.
- ئەلێکساندەر زڤێرێڤ بە بردنەوە لە کارین خاچانۆڤ جارێکی دیکە گەیشتە یاریی کۆتایی.
- سبەی یەکشەممە، بن شێڵتۆن و ئەلێکساندەر زڤێرێڤ لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
لە قۆناغی پێش کۆتاییی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا، بن شێڵتۆنی ئەمریکی بە ئەنجامی 4-6، 6-3، 6-3 و 7-5 لە فرەنسیس تیافۆی هاونیشتمانیی بردەوە، بەم سەرکەوتنەش یاریزانە ئەمریکییەکە گەیشتە یاریی کۆتایی.
بێن شێڵتۆن لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئەلێکساندەر زڤێرێڤ دەبێتەوە و یاریزانە لاوەکەی ئەمریکا نزیکە لە کۆتاییهێنان بە چاوەڕوانیی 23 ساڵەی ئەمریکییەکان بۆ بردنەوەی نازناوێکی گەورە.
تەمەنی شێڵتۆن 23 ساڵە و تەنیا یەک سەرکەوتنی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم ئەمریکی لەدوای ئاندی ڕودیک لە 2003وە نازناوێکی گەورە بەدەستبهێنێت، هاوکات شێڵتۆن یەکەم ئەمریکیی ئەفریقییە لەدوای ئارسەر ئاش لە 1972وە بگاتە یاریی کۆتاییی کراوەی ئەمریکا لە نیویۆرک.
لەلایەکی دیکەوە، ئەلێکساندەر زڤێرێڤ بە ئەنجامی 6-3، 7-6 و 7-6 لە کارێن خاچانۆڤی بردەوە و بۆ جارێکی دیکە گەیشتە یاریی کۆتایی.
زڤێرێڤی ئەڵمانی توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و لە کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بڕیاریشە سبەی یەکشەممە، کاتژمێر (21:00) لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی شێڵتۆن ببێتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا