د. محەممەد کەریم: قەستەرە یەکێکە لە پێشکەوتووترین ڕێگەکانی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. محەممەد کەریم، پسپۆڕی ورد لە نەخۆشیەکانی دڵی منداڵان، دەڵێت '' لە ئەم حاڵەتانەدا پێویستە پشکنینی ئیکۆی دڵ بۆ منداڵان بکرێت ''
- ئەگەر منداڵەکە شینبوونەوەی هەبوو
- ئەگەر منداڵەکە زوو ماندوو بوو یان هەناسەی توندبوو لە کاتی شیرخواردن یان یاریکردن
- لە کاتی دواکەوتنی گەشەی منداڵدا، بەتایبەتی ئەگەر کێشی جەستەی منداڵەکە زیادی نەکرد
- منداڵەکە زوو زوو توشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە ببێت
- ئەگەر لە پشکنیندا دەرکەوت منداڵەکە دەنگی ناسروشتیی لێدانی دڵی هەبێت
- ئەگەر منداڵەکە بۆماوەیی نەخۆشییەکانی دڵی هەبێت، بۆ نموونە: یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەی کوونبوونی دڵی هەبووبێت
- ئەگەر دایکی منداڵەکە نەخۆشیی شەکرەی هەبێت یان دەرمانی بەکارهێنابێت لەکاتی دووگیانی بەبێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ
- ئەگەر منداڵەکە کێشەیەکی زگماکیی دیکەی هەبێت وەک لێوی کەروێشکی، کونی مەڵاشوو، پەنجەکانی منداڵەکە ناڕێک بن یان زیادبن
- ئەگەر نەخۆشەکە ناڕێکیی بۆماوەیی هەبێت، وەک: منداڵی داون
- چەند نیشانەیەکی دیکە هەن کە پزیشک لەکاتی بینینی چارەخوازەکە بڕیار دەدات کە ئەو منداڵە دەبێت ئیکۆی دڵی بۆ بکرێت یان نا
چارەسەرە باوەکانی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان
- بەشێکی زۆری حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان تەنیا لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە چاودێری دەکرێن و بەتەواوەتی چاک دەبنەوە یان منداڵەکە تووشی ئاڵۆزیی دیکەی نەخۆشییەکە دەبێت و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت
- بەشێک لە نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان بە بەکارهێنانی دەرمان لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا چارەسەر دەکرێن
- قەستەرەی دڵی منداڵان یەکێکە لە نوێترین و پێشکەوتووترین ڕێگەکانی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان و هەڵبژاردەی یەکەمە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دڵی کراوە
- قەستەرەی دڵی منداڵان بۆ داخستنی کونی دڵ و فراوانکردنی زمانە تەسکەکانی دڵ بەکاردێت
- نەشتەرگەریی دڵی کراوە بۆ حاڵەتە توند و ئاڵۆزەکان ئەنجام دەدرێت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا