خواردنەوە شەکردارەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاددەکەن

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

توێژینەوەیەکی نوێی سەنتەری شێرپەنجە لە ماسەچوسێتس کاریگەرییەکانی خواردنەوە شەکردارەکانی لەسەر تەندروستیی گەدە دەرخست:

  • لە توێژینەوەکەدا چاودێریی شێوازی ژیانی زیاتر لە 112 هەزار کەس بۆ ماوەی چەند دەیەیەک کرا
  • دەرکەوت: ئەو بەشداربووانەی ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە یەک خواردنەوەی شەکرداریان دەخواردەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە دوو هێندە و نیو زیاتر بوو
  • ئەگەری تووشبوونی ئەو خانمانەی ڕۆژانە ئەم خواردنەوانەیان دەخواردەوە، زیاتربوو بەراورد بە پیاوان، بەجۆرێک ئەگەری تووشبوونیان سێ هێندەی ئەو خانمانە بوو کە ئەم خواردنەوانەیان نەدەخوارەوە
  • هۆکاری ئەم کاریگەرییە نەرێنییە، شەکری فرەکتۆز بوو، واتە ئەو خواردنەوانەی ئەم شەکرەیان تێدا نەبوو، و لە جێگەی شیرینکەری دەستکردیان تێدا بوو، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە زیاد نەکرد
  • خواردنەوە شەکردارەکان وەکو: ئاوی گازی، ئاوی لیمۆ، خواردنەوە وزەبەخشەکان، کۆلا و شەربەت
گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا