ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: جگەرەکێشان دەبێتەهۆی نەزۆکیی خانمان و پیاوانیش
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە جیهاندا یەک لە شەش کەس بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنێت
- بەو کەسانە دەگوترێت نەزۆک کە لە پاش ساڵێک لە بەکارنەهێنانی هیچ ڕێگەیەکی ڕێگریکردن لە دووگیانی، دووگیان نابن.
- ئەو خانمانەی جگەرەکێشن ئەگەری نەزۆکبوونیان 40% زیاترە بەراورد بەو خانمانەی جگەرە ناکێشن
- ئەو خانمانەی پێشتر جگەرەکێش بوون و وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە، ئەگەری نەزۆکبوونیان 25% کەمترە بەراورد بەو خانمانەی بەردەوامن لە جگەرەکێشان
- جگەرەکێشان زیان بە کوالێتیی تۆو و توانای سێکسیی پیاوانیش دەگەیەنێت
- جگەرەکێشان هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی جوڵەی تۆو، نەبوونی تۆو لەناو تۆواودا، ڕەپنەبوونی چووک و خراپبوونی کوالێتیی تۆو
- جگەرەکێشانی دەستی دووش کاریگەریی لەسەر توانای وەچەخستنەوە هەیە
- جگەرەکێشان هۆکارێکیشە بۆ سەرنەکەوتنی چارەسەرەکانی نەزۆکی، وەکو منداڵی بلووری
تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ئەو کەسانەی پلانی منداڵبوون دادەنێن، پێویستە لە جگەرەکێشان بووەستن بۆئەوەی تەندروستیی گشتی و توانای وەچەخستنەوەیان باشتر ببێت.

گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا