چەند ڕاستییەک لەبارەی زمانی هیندی

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ئاستی جیهانییدا، هیندستان یەکێکە لە دیارترین وڵاتان بۆ لەخۆگرتنی زۆرترین زمان و شێوەزار، بەچەشنێک:

  • 22 زمانی فەرمی لەم وڵاتەدا هەن
  • بەنزیکەی 20 هەزار شێوەزاری تیادا بەکاردەهێنرێن

لە ئاستی جیهانییدا، زمانی هیندی، یەکێکە لە گەورەترین زمانەکان و زۆرترین "ئاخێوەر/قسەکەر"ـی هەیە، هیندی بە چەندین ڕێنووسی جیاواز دەنووسرێتەوە، لەوانە:

  • دیڤاناگاری
  • بەنگالی
  • تامیل
  • تێلوگو
  • پەرسو-عەرەبی
  • مەلایالام

ڕێنووسی تامیلی هیندی، یەکێکە لە کۆنترین ڕێنووسەکانی جیهان کە تاوەکو ئێستا بە زیندویی ماونەتەوە.


لە سنووری هەر 100 کیلۆمەتر جارێک، ڕێنووسی زمانی هیندی گۆڕانی بەسەردا دێت، ئەمەش وا دەکات وڵاتەکە خاوەنی دابەشکردنێکی جیۆ-لانگویستی (جوگرافی-زمانەوانی) بێت و بە گەڕانت بە وڵاتەکەدا ڕێنووسی جیاوازتر دەبینیت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا