پێشانگەی کۆمیکی پانێڵ بە پانێڵ بەردەوامە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- 12ی ئەیلوول لە سلێمانی کرایەوە
- دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت
- بەرهەمی هونەریی ژمارەیەک خوێندکارە
- شەش مانگ کاریان لەسەر کردووە
- پایا ستۆدیۆ سەرپەرشتیی کردووە
بەرهەمی هونەریی ئەم پێشانگەیە، دەرئەنجامی شەش مانگ لە وەرگرتنی کۆرسی هونەریی بووە بۆ دروستکردنی هونەری کۆمیک.
14 هونەرمەند و فێرخواز لەم کۆرسەدا بەشدار بوون و کارە هونەرییەکانیان لە پێشانگەکەدا نمایش دەکرێت.
لە بیرۆکەیەکەوە تا لاپەڕەی کۆمیک؛ هەر هونەرمەندێک بە جیهان، ستایڵ و چیرۆکی سەربەخۆی خۆی بەشدار بووە
لەچوارچێوەی ئەم پێشانگەیەدا، ئارت-بووک (چاپکراوی هونەری) ئاشکرا کراوە.
ڕێکەوتی 14ی ئەیلوول کۆتا ڕۆژی پێشانگەکەیە؛ ڕۆژانە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ بۆ حەوتی ئێوارە دەکرێتەوە لە پایا ستۆدیۆ، ناوەندی تەلاری خێزانیی گردەکەی سەرچنار لە سلێمانی.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا