یونس یاریزانەکانى دەرەوەى وڵاتى دەوێت

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • گەشتێکى بۆ وڵاتانى ئەورووپا دەستپێکردەوە
  • چەند یاریزانێک بانگێشتى هەڵبژاردەى عێراق دەکات

لە شاری میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا، یونس مەحموود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ یاریزانی عێراقی یانەی بایرن میونشن،دانیلۆ عەبادی کۆبووەنەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دانانی نەخشە ڕێگەیەک بۆ پەیوەندییکردنی ئەو یاریزانە بە هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراقەوە.

ئەو یاریزانە بۆ هێڵی تازەپێگەیشتووان و لاوانی بایرن میونشن یاری دەکات و خواستێکی زۆری هەیە درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشێت.

شەوى ڕابردووتریش یونس ئامادەى یارییەکى خولى نەمسا بوو لە نێوان ڕێد و سالزبۆرگ بۆ تەماشاکردنى ئاستى یوف نەسراوى یاریزانى ڕێد.

بڕیارە گەشتەکەى یونس تاوەکو ناوەڕاستى ئەم مانگە بەردەوام بێت و لە وڵاتى سویدیش چاوى بە مونتەزر ماجد یاریزانى هاماربى بکەوێت.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا