سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ماراسۆنى گەورە بەشدارە

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

1301میل مەوداى ڕاکردنەکەیە
63هەزار ڕاکەر بەشدارن

ئاندی بێرنەم، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو بە یەکەم سەرۆکوەزیرانی لەسەرکار کە بەشداریی لە ماراسۆنى "گرەیت نۆرس ڕەن" (Great North Run) بکات، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ 63 هەزار ڕاکەردا بەشداریی لەو پێشبڕکێیە1301میلییەدا کرد کە بەناو باکووری ڕۆژھەڵاتی بەریتانیادا تێپەڕ دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تەمەنى 56 ساڵە، ڕۆژی یەکشەممە بەشداریی لە گەورەترین نیو ماراسۆنە کرد، کە لە نیوکاسل ئاپتن تاینەوە دەست پێدەکات و تاوەکو ساوس شیلدز درێژ دەبێتەوە.

بێرنهام کە لە مانگی تەممووزدا بوو بە سەرۆکوەزیران، پێشتر لە ساڵی2021 دا پێشبڕکێکەی تەواو کرد لەو کاتەدا پێشبڕکێکەی لە ماوەی یەک کاتژمێر و 55 خولەکدا تەواو کرد.

ماراسۆنى گرەیت نۆرس ڕەن گەورەترینە لە مێژووی 45 ساڵەی ئەم بۆنەیەدا، بە جۆرێک 63هەزار ڕاکەر بەشدارن زیاتر لە 200 هەزار بینەر لە سەر شەقامەکاندا ئامادە بن بۆ تەماشاکردنى.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا