بە جدیی لە شەڕەکەی نەڕوانی بەڵام بووە پاڵەوان
پوختەی هەواڵ:
- نوێترین ئیڤێنتی WBC بەڕێوەچوو
- ئیڤێنتەکە لەسەر پشتێنی کێشە وێڵتەر بوو
- شەڕەکە لە نێوان ڕایان گارسیا و کۆنەر بێن بوو
- ڕایان گارسیا بەوە ناسراوە کەسایەتییەکی کۆمێدی هەیە و جدی نییە
لە ئیڤێنتێکی بۆکسێن، سەر بە دەبڵیو بی سی، کە تیایدا ڕایان گارسیا و کۆنەر بێن لەسەر ئاستی کێشی وێڵتەر رووبەرووبونەوە، یەکێک بوو لەو یارییانەی بەرەبەیانی ئەمرۆ زۆرترین دەنگدانەوەی هەبوو، یارییەکە لە شاری نێڤادای لاس ڤێگاس بەڕێوەچوو.
ڕایان گارسیا یەکێکە لەو بۆکسێنەرانەی کە بەوە ناسراوە کەسایەتی سەرشێت و کۆمێدی هەیە، بۆ زۆربەی یارییەکان خۆ ئامادەکردنی جیاوازە و جدیی نیە، کاتێک هەمووان دەیانوت کە گارسیا نایباتەوە، بەڵام پێشبینییەکانی پێچەوانە کردەوە، تەنیا لە ڕاوندی دوو بە نۆک ئاوت کۆنۆر بێنی خست بە زەویدا و بووە براوەی یارییەکە، بەمەش پشتێنی دەبڵیو بی سی وێڵتەروێیتی بەدەستهێنا.
هەمیشە یارییەکانی بۆکسێن لە ڕووی بینەر و لە ڕووی خەڵاتە داراییەکان بەناوبانگن، ئەمجارەش بۆ ئەم یارییە ڕایان گارسیا بەتەنیا 15 ملیۆن دۆلاری وەرگرت، بۆ یەکەمجاریش بوو پاڵەوانی دەبڵیو بی سی.

2 کاتژمێر پێش ئێستا