دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بازرگانێکى کوردى دەرکرد

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر دەرکرد
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر دەرکرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • دادگا: ئومێد حاجى بە پارەدارکردنى تیرۆر و شتنەوەى پارە تۆمەتبارە.
  • ناوە بەریتانییەکەى بریتییە لە سالم ئەحمەد سەعید بە تۆمەتى پارەدارکردنى تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە دەرکرد.

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بازرگانێکى کوردى بە تۆمەتى پارەدارکردنى تیرۆر و شتنەوەى پارە، ڕاگەیاند.



ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

  • دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارى هەڵاتوو ئومێد حاجى ئەحمەد کە ناوە بەریتانییەکەى بریتییە لە سالم ئەحمەد سەعید بە تۆمەتى پارەدارکردنى تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە.
  • لە دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ دوو فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە داوا لە هێزەکانى پۆلیس کراوە ناوبراو دەستگیر بکەن.
  •  پێشتریش دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی بازرگان ئومێد حاجی ئەحمەد.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە مانگی تەمموزی 2025دا سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچێتیی نەوتدا سەپاند، کە سەلیم ئەحمەد سەعید ناسراو بە ئومێد حاجی ئەحمەد، یەکێک بووە لەوانە.

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، زیا جەعفەر، دادوەرى دادگاى تاوانەکانى گەندەڵى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ تۆمەتبارى هەڵاتوو ئومێد حاجى ئەحمەد کە ناوە بەریتانییەکەى بریتییە لە سالم ئەحمەد سەعید بە تۆمەتى پارەدارکردنى تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە دەرکرد.


دەرچوونی دوو فەرمانی دەستگیرکردن


لە بڕیارەکەى دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ دوو کە فەرمانى دەستگیرکردنەکەى بۆ دەرچووە داوا لە هێزەکانى پۆلیس کراوە ناوبراو دەستگیر بکەن.

لە فەرمانى دەستگیرکردنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە شوێنى نیشتەجێبوونى تۆمەتبار پارێزگاى هەولێرە و ناوبراو سەرۆکى ئەنجوومەنى کارگێڕی کۆمپانیاى ئیکۆن پترولیۆمى ئیماراتە.


نوسراوی دەستبەسەراگرتنی ماڵ و سامانی ئومێد حاجی ئەحمەد


پێشتریش دادگای لێکۆڵینەوەی سێیەمی کەرخ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی بازرگان ئومێد حاجی ئەحمەد.


 سزای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر تۆمەتبار ئومێد حاجی ئەحمەد


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە مانگی تەمموزی 2025 سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچێتیی نەوتدا سەپاند ، کە سەلیم ئەحمەد سەعید ناسراو بە ئومێد حاجی ئەحمەد، بازرگانی عێراقی-بەریتانی و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی عێراقی لەناو تۆڕەکەدا بوون.


ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی بازرگان ئومێد حاجی ئەحمەد کراوە


تۆمەتەکان بریتی بوون لە فرۆشتنی نەوتی ئێران لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بە ناوی نەوتی عێراقەوە.

کارەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ساختە و پێدانی بەرتیل بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەنجامدراون.

ئەم بازرگانە گرووپێک کۆمپانیای بەڕێوەبردووە کە کاریان تێکەڵکردنی نەوت و گواستنەوەی بووە لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە بە مەبەستی شاردنەوە و چەواشەکردنی سەرچاوەی داهاتە نەوتییەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

هەنگاوی کردەیی عێراق دژی سپیکردنەوەی پارە؛ واشنتن ڕازییە

بەهۆی زۆریی گەندەڵییەوە 5 وەزیری عێراق بیر لە دەستلەکارکێشانەوە دەکەنەوە

70 هەزار لاپەڕە لەسەر گەندەڵی؛ وردەکاریی ڕاپۆرتە نوێیەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق

دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکاریی وەرگرتنی پێشینەی بانکی لەبابل دەستگیرکرد

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا