دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری سلێمانی و هەڵەبجە بیسترا

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری سلێمانی و هەڵەبجە بیسترا.
  • لە گوندێکی قەرەداغ تەقینەوەکە بووەتە هۆی دروستبوونی چاڵێکی گەورە و کەوتنەوەی ئاگر.
  • هاوڵاتییان لە هەڵەبجە، دەربەندیخان و شارەزوور دیمەنی ڕووداوەکانیان بۆ کەناڵ8 ناردووە.
  • دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری دروستبوونی تەقینەوەکان.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە تێیدا دەرکەوتنی ئاگر و دروستبوونی چاڵێکی گەورە لە قەرەداغ پێشاندەدات، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ـی ئەیلوول دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بیستراوە. هاونیشتمانییان لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە ئاماژە بە بیستنی دەنگی بەهێز دەکەن، لە کاتێکدا لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی مەیدانییان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی تەقینەوەکان دەستپێکردووە.


تەقینەوەکەی قەرەداغ و شایەتحاڵەکان (گوندی داری زیایین)

  • دانیشتووانی گوندی داری زیایین لە شارۆچکەی قەرەداغ ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە ناوچەکەیان بیستراوە.
  • بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە و دوای کوژاندنەوەی، شوێنەواری چاڵێکی گەورە لە زەوییەکەدا دۆزراوەتەوە.
  • دەزگا ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و سەرچاوەی تەقینەوەکە.

دەنگدانەوەی تەقینەوەکان لە هەڵەبجە، دەربەندیخان و شارەزوور

هاوکات بەپێی ئەو دیمەن و زانیارییانەی هاونیشتمانییان بۆ کەناڵ8ـیان ناردووە، لە هەڵەبجە، دەربەندیخان، شارەزوور و زەڕایەنیش دەنگی بەهێزی تەقینەوە لە بەرەبەیاندا بیستراوە و دواتر لە بەشێک لەو ناوچانە ئاگر لە پووش و پاوان کەوتووەتەوە؛ دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن دەنگەکان لەناکاو و بەهێز بوون، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان لەو سنوورانەش بەدواداچوونەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی دروستبوونی ئەو دەنگانە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراقچی مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دیاریدەکات

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا