هەبوونی ڕووناکی لەکاتی خەودا زیان بە دڵ دەگەیەنێت

گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەگەر لەکاتی خەوتندا ژووری خەوەکەت کەمێک ڕووناک بێت، زیان بە تەندروستیی دڵت دەگەیەنێت، تەنانەت ئەگەر ڕووناکییەکی کەمی مۆبایلەکەشت بێت
  • توێژینەوەکە لەسەر 11 هەزار کەس کراوە و لەکاتی خەوتنیاندا لە ژوورەکانیاندا ڕووناکی بە پلەی جیاواز هەبووە
  • دەرکەوت: ئەو کەسانەی لەکاتی خەوتندا ژوورەکانیان زۆر ڕووناکن، دیواری چەپی دڵیان ئەستوور بووە
  • تەنانەت توانای دڵی ئەم کەسانە بۆ خاوبوونەوە کەم بووەوە
  • ڕووناکیی کەمیش وەکو ڕووناکی مۆبایل، ئەو ڕووناکییەی لە ژێر دەرگای ژوورەوە دێتە ژوورەوە یان گڵۆپێک کە لە دەرەوەی ژوورەکە ئیشدەکات و ڕووناکییەکەی لە پەنجەرەکەوە دێتە ژوورەوە، هەمان کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دڵ بەجێهێشتووە
گران جاف

2 کاتژمێر پێش ئێستا