دۆناڵد ترەمپ: خۆم گۆرانییەکانی Air Force One هەڵدەبژێرم
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لەمیانی گەشتێکی نوێی فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بە (Air Force One) ناسراوە، دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژنامەوانان نزیک دەبێتەوە و ئەوانیش لێی دەپرسن: گۆرانییەکانی گەشتەکە خۆت هەڵتبژاردوون؟ لە وەڵامدا ترەمپ دەڵێت:
هیوادارم هەمووتان لەگەڵ موزیکەکاندا باش بن... خۆم گۆرانییەکانی گەشتەکە هەڵدەبژێرم، دەمەوێت دڵخۆشتان بکەم

پاشان لەبارەی بژاردەکان، سەرۆکە 80 ساڵەکە دەڵێت: ئێمە لێرە ئارەزووی دەنگی ئێڵتن جۆن، دۆڵی پارتۆن و هەموویان دەکەین.
جێی ئاماژەیە، فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەشێکی تایبەتی بۆ ڕۆژنامەوانان تەرخان کردووە، کە دەتوانن هاوسەفەری سەرۆک بن و لە ناوەڕاستی گەشتەکاندا وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە، بەشێوەیەکی گشتی، 13 ڕۆژنامەوان لە دەزگا گەورەکانی ئەمریکا دەتوانن ئامادەییان هەبێت و لە کۆشکی سپییەوە هەڵدەبژێردرێن

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا