ئاگاسا کریستی کێ بوو؟

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگاسا کریستی، رێکەوتی 15ـی ئەیلوولی 1890 لە بەریتانیا لەدایکبووە، 86 ساڵ ژیاوە، یەکێکە لە دیارترین خانمە نووسەرەکان، بەنزیکەی 70 ڕۆمانی تاوانکاری و 14 کۆمەڵە کورتەچیرۆکی نووسیوە.


  • بە "شاژنی تاوان" ناسراوە، بەو هۆکارەی لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ڕۆمانەکانی لەبارەی نهێنی و ئەنجامدانی تاوان و چارەسەرن.
  • پاش کتێبەکانی ئینجیلی پیرۆز و بەرهەمەکانی شکسپیر، ئاگاسا کریستی یەکێکە لە دیارترین ئەو کەسایەتییانەی زۆرترین کتێبیان فرۆشراوە.
  • زیاتر لە دوو ملیار چاپی کتێبەکانی ئەم خانمە نووسەرە فرۆشراون.
  • هاوسەرەکەی شوێنەوارناس بووە، لەگەڵیدا گەشتی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
  • گەشتەکانی ئیلهامبەخش بوون بۆ نووسینی ڕۆمانی تاوانکاریی لە کەشێکی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتییدا.
  • کارە ئەدەبییەکانی ئاگاسا کریستی بە 100 زمانی جیاواز و زیاتر بەردەستن بۆ خوێندنەوە.
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا