مۆرینیۆ لە ڕۆژنامەوانان بێزار بووە
تیمی ڕاهێنەرایەتیی ڕیاڵ مەدرید بەدەست قەرەباڵغی خشتەی یارییەکان و پەستانی میدیاییەوە دەناڵێنێت، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە نوێترین لێدوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی بەسەرهاتێکی پڕ لە گاڵتەوگەپی گێڕایەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە یانەکەی لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا سێ یاری گرنگ ئەنجام دەدات.
ڕیاڵ مەدرید لەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی خشتەیەکی قەرەباڵغی یارییەکان دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات مۆرینیۆ ناچار بێت بەشداری لە شەش کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا بکات (پێش و پاش هەر یارییەک)، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئێلچی، ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە پێکەنینەوە ڕووی لە ڕۆژنامەنوسان کرد و گوتی:
"شەش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە یەک هەفتەدا! لە وڵاتانی دیکەدا لانیکەم لە یەکێکیان لێم دەبورن، بەڵام لێرە نا. من لە هەمووتان بێزار بووم و ئێوەش لە من بێزار بوون، ئیدی تەنانەت نازانن چیم لێ دەپرسن!"
مۆرینیۆ سەبارەت بە پەستانی یارییەکان گوتی: "دوخەکە بۆ یاریزانانیش بە هەمان شێوەیە. ئێستا ئەتلەتیکۆ ڕۆژێک پشووی زیاتری هەیە لە ئێمە، بەڵام دواتر بۆ یاری دێربیی ڕۆژێکی کەمتریان دەبێت و ئەمە ڕاستییەکەیە. ئەگەر یەکێک لە کۆنفرانسەکان هەڵبوەشێنمەوە ئەرکەکەم کەمتر دەبێت."
2 کاتژمێر پێش ئێستا