زیڤرێڤ بووەتە ئیلهامێک بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە
پوختەی هەواڵ:
- ئەلێکساندەر زیڤرێڤی ئەڵمانی یاریزانی پرۆفێشناڵی تێنسی سەرزەوییە
- زیڤرێڤ تووشبووی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکە
- ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ نەخۆشییەکەی دەجەنگێت
- بووە پاڵەوانی ئەمریکای کراوە
یاریی کۆتایی کراوەی ئەمریکا لە نێوان ئەلێکساندەر زیڤرێڤی ئەڵمانی و بێن شێڵتنی ئەمریکی، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی پڕ لە چێژ و رکابەریی بەهێز بوو لە نێوان دوو شێوازی جیاوازی یارییکردندا: ئەزموون و هێز لە بەرامبەر گەنجێتی و خێرایی.
ئەلێکساندەر زیڤرێڤ: بە ئەزموونی زیاتر هاتووەتە ناو یارییەکەوە. ناردنی سێرڤە بەهێزەکانی و بەکارهێنانی باکهەندە بەهێزەکەی چەکێکی کاریگەری بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شێڵتن.
لە بەرامبەردا بێن شێڵتن: بە پاڵپشتی جەماوەری وڵاتەکەی و سێرڤە خێرا و سەرسوڕهێنەرەکانی گوشارێکی زۆری دروستکرد. شێوازی یارییکردنی زۆر هێرشبەرانە بوو، بەتایبەت بە بەکارهێنانی فۆڕهاندی بەهێز و هاتنە پێشەوە بۆ لای تۆڕ.
زیڤرێڤ هەوڵی دەدا یارییەکە خاو بکاتەوە تاوەکو شێڵتن دووچاری هەڵە بکات، لە کاتێکدا شێڵتن پشتی بە خاڵە کورتەکان و سێرڤی یەکەم دەبەست بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات زیڤرێڤ بچێتە ناو ڕیتمی ئاسایی خۆی، بەڵام زڤێریڤ یارییەکەی بردەوە، سەرەرای ئەوەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەیە، کە هەموو یارییەکان دەبێت چەند جارێک دەرزی لەخۆی بات و کێشەی بۆ درووستکردووە، بەڵام هەمیشە بووەتە نمونەی باڵایەک بۆ هاندەران و پیشانی دا هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەمی، کە ئەمساڵ دوو نازناوی گراند سلامیشی بردەوە، یەکەمیان رۆلاند گارۆس بوو، دووەمیان ئەمریکای کراوە.

لێدوانی زیڤرێڤ:
دەمەوێت سوپاسی کەسێک بکەم، کە تەماشای هەموو یارییەکانم ناکات، بەڵام لەوەتەی هەیە گرنگترین کەسی ژیانمە، ئەویش دایکمە، بیرمە کاتێک پزیشکەکان بە دایکمیان گوت، کوڕەکەت شەکرەی هەیە و سەختە ببێتە شتێکی گەورە لە داهاتوودا، بەڵام دایکم بوێرانە وەڵامی داناوە و گوتی، کوڕەکەم دەبێتە هەر شتێک کە خۆی دەیەوێت، ئەگەر بیەوێت ببێتە یاریزانی تێنس، ئەوا دەبێتە یاریزانی تێنس و باشترین یاریزنای جیهانیش دەبێت، لەوەتەی منداڵم من بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنم، هەمووتان دەزانن لە ساتی یارییەکان دەبێت چەندین جار دەرزی لەخۆم بدەم، بەڵام باوەڕ بکەن نەمهێشتووە ئەو نەخۆشییە بموەستێنێت، بۆیە هەر کەسێک لە جیهاندا کە ئێستا تەماشای من دەکات، پێتان دەڵێم، مەهێڵە هیچ شتێک ڕێگر بێت لەوەی بگەیت بە خەونەکەت.
ئەلێکساندەر زیڤرێڤ.
1 کاتژمێر پێش ئێستا