مۆرینیۆ لە ئێستاوە بۆ دێربیی مەدرید پلانی داناوە

مەستان حوسامەدین 52 خولەک پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • دێربیی مەدرید لە 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت
  • یارییەکە لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتلەتیکۆ بەڕێوەدەچێت
  • مۆرینیۆ لە ئێستاوە پلانی بۆ یارییەکە داناوە

پلانەکەی مۆرینیۆ

دێربیی مەدرید لە نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە ئێستاو جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید پلانی داناوە چۆن دێربی مەدرید بباتەوە.

پلانی یەکەم
دۆمفریس لە جیاتی ئارنۆڵد
: مۆرینیۆ لایەنی بەرگری دۆمفریس و هێزی لە تۆپە بەرزەکاندا پێ باشترە لە تواناکان ئەلكێساندەر-ئارنۆڵد بۆ ئەم یارییە بەهێزە.

باڵادەستیی دۆمفریس بەسەر ئەلێکساندەر-ئارنۆڵددا سەرنجڕاکێشترین بەشی ئەم بڕیارەیە. دومفریس وەک بژاردەیەک دەبینرێت کە توانای بەرگریی بەهێزتر، هێزی لە تۆپە بەرزەکاندا و توانای گەڕانەوەی خێراتری هەیە؛ ئەمەش ئەو تایبەتمەندییانەن کە چاوەڕوان دەکرێت مۆرینیۆ لە یاریی دێربی ئەم بریارە ٪ 100 جێبجێ بکات.

پلانی دووەم
دڵی بەرگری
: ئیبراهیما کۆناتێ و دین هاوسن لە پێشەوەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەرن بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

پلانی سێیەم
باڵی چەپ:
مارک کوکورێیا لە باڵی چەپ شوێنی خۆی دەپارێزێت بەسەر ئەلڤارۆ کارێراسدا.

مەستان حوسامەدین

52 خولەک پێش ئێستا