ڕیباکینا بۆ یەکەمجار بووە یەکەمی ڕیزبەندیی تێنسی سەرزەوی

نەورۆز عوسمان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئێلینا ڕیباکینا بووە پێشەنگی ڕیزبەندیی جیهانیی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی خانمان.
  • ڕیباکینا دوای بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا ژمارەی خاڵەکانی زیادی کرد و گەیشتە لووتکە.
  • ئارینا سابالینکا بۆ ماوەی 99 هەفتە بە بەردەوامی لە لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزاناندا بوو و لووتکەی لەدەست دا.
  • ڕیباکینا بە کۆکردنەوەی 9901 خاڵ پێش سابالینکا کەوت کە 7875 خاڵی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئێلینا ڕیباکینای کازاخستانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوت بۆ لووتکەی ڕیزبەندیی جیهانیی یاریزانانی پیشەگەری تێنسی خانمان.

ئەم دەستکەوتەی ڕیباکینا دوای ئەوە هات کە نازناوی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا (فلاشینگ میدۆز)ی بردەوە و کۆتایی بە باڵادەستیی 99 هەفتەیی ئارینا سابالینکای بێلاڕووسی هێنا.

ڕیباکینا بۆ گرتنی لووتکەی ڕیزبەندیی خانمانی جیهان پێویستی بە گەیشتن بوو بە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام باشتر هەنگاوی نا و گەیشتە یاریی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییشدا لە سابالینکای بردەوە کە باشترینی جیهانە لەم کاتەدا.

بەم سەرکەوتنە، ڕیباکینا 1760 خاڵی بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9901 خاڵ، لە کاتێکدا سابالینکا 700 خاڵی لەدەستدا و بە 7875 خاڵ دابەزی بۆ پلەی دووەم.

لە پلەی سێیەمدا جێسیکا پیگۆلای ئەمریکی بە 7265 خاڵ جێگیر بووە و بە جیاوازیی 21 خاڵ پێش کوکو گۆفی هاونیشتمانی کەوتووە، هەروەها مارتا کۆستیۆکی ئۆکراینی بۆ یەکەمجار چووە ناو ڕیزبەندیی 10 یاریزانە باشترینەکەی جیهانەوە.

نەورۆز عوسمان

2 کاتژمێر پێش ئێستا