بەکارهێنەرانی دەرزییەکانی کێشدابەزاندن ئاگاداری ئەم مەترسییە بن
گران جاف 39 خولەک پێش ئێستا
- توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەر یەکێک لە دەرزییەکانی ئۆزەمپیک، ویگۆڤی، مۆنجارۆ و زێپباوند دەکرێت زیان بە مێشک بگەیەنن
- ئەم دەرزییانە هۆکارێکن بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ڤیتامین B1 کە پێشی دەگوترێت سایامین
- ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستیی دەمارەکان گرنگە و ئەگەر کەم ببێت، ئەگەری تووشىوون بە نەخۆشییەکی دەماری زیاددەکات
- نەخۆشییەکە هۆکارێکە بۆ تێکچوونی هۆش، گرفتی هاوسەنگیی جەستە و جوڵەی نائاسایی چاوەکان
- ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێەهۆی زیانگەیشتنێکی هەمیشەیی بە مێشک و مردنیشی لێدەکەوێتەوە، هەربۆیە ئەم نەخۆشییە بە حاڵەتێکی کتوپڕ دادەنرێت
- لە ساڵی 2023-2024، 15 حاڵەتی لەم جۆرە دەستنیشان کراون
- لە توێژینەوەکەدا سەرنجی ئەوە دراوە کە ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، هاوکات تووشی ڕشانەوەیەکی زۆر، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێشێکی زۆری جەستە بوون
- گرنگە ئەو پزیشکانەی ئەم دەرزییانە دەنووسن بۆ چارەخوازەکانیان، لەم مەترسیی ئاگادار بن و چاودێریی چارەخوازەکانیان بکەن
- لەگەڵ ئەوەی ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە، بەڵام پێویستە ڕێگریی لێبکرێت و هەمیشە ڕەچاو بکرێت

گران جاف
39 خولەک پێش ئێستا