خەڵاتەکانی ئێمی دابەشکران
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- زنجیرەی Widow’s Bay زۆرترین خەڵاتی بردەوە
- زنجیرەی The Pitt بۆ دووەم ساڵ بوو بە باشترین دراما
- ماتیۆ رایس بە بردنەوەی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەر مێژووی تۆمار کرد
- جین سمارت پێنجەم خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری Hacksی بردەوە

ڕێکەوتی 14ی ئەیلوول، لە هۆڵی پیکۆکی لۆس ئەنجلس، بە میوانداریی ماریسکا هارگیتەی، 78ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی بەڕێوەچوو.

زنجیرەی Widow’s Bay گەورەترین براوەی ڕێوڕەسمەکە بوو:
- 14 خەڵاتی ئێمی بردەوە
- تۆماری مێژوویی شکاند بە بردنەوەی زۆرترین ئێمی لە ساڵێکدا بۆ پۆلی کۆمیدی
- زۆربەی خەڵاتە گەورەکانی پۆلی کۆمیدیای بۆ ئەمساڵ بردەوە
- هەشت لەو خەڵاتانە بۆ ئێمیی داهێنەریی بوون

دیارترین زنجیرەکانی ئەمساڵی ئێمی:
- زنجیرەی کۆمیدی Widow’s Bay – 14 خەڵات لە بنەڕەتی 19
- زنجیرەی درامیی The Pitt - حەوت خەڵات لە بنەڕەتی 25
- زنجیرەی سنوورداری DTF St. Louis حەوت خەڵات لە بنەڕەتی 13
دیارترین کەسایەتییەکانی ئەمساڵ:
ماتیۆ رایس
- باشترین ئەکتەر بۆ زنجیرەی Widow’s Bay
- باشترین ئەکتەر بۆ زنجیرەی The Beast in Me
- خەڵاتی هاوبەش بۆ بەرهەمهێنانی Widow’s Bay
- بوو بە یەکەم کەس لە مێژوودا، لە سێ پۆلی جیاوازی دراما، کۆمیدی و زنجیرەی سنووردار بەربژێر بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر
- بوو بە یەکەم کەس لە یەک بۆنەی ئێمیدا دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەر بباتەوە

جین سمارت
- باشترین خانمە ئەکتەری کۆمیدی
- پێنجەمین جاریەتی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر دەباتەوە بۆ زنجیرەی Hacks
- براوەی خەڵاتەکەیە لە تەواوی وەرزەکانی زنجیرەکەیدا
- تاوەکو ئێستا هەشت خەڵاتی ئێمی بردووەتەوە
- لە بۆنەکەدا دڵی پڕ بوو، بەو هۆکارەی زنجیرەی Hacks کۆتاییهات

نۆوا وایڵ
- باشترین ئەکتەری دراما
- دووەم بردنەوەیەتی وەکو باشترین ئەکتەر

خەڵاتەکانی ئێمی:
- بەرزترین خەڵاتی بواری زنجیرە و بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکانە لە ئەمریکا
- هاوتای ئۆسکارە بۆ تەلەڤیزیۆن
- گرنگی بە نواندن، سکرینپلەی، دەرهێنان، بەرهەمهێنان، دەنگ، هەواڵ و بەرنامە دەدات
- ساڵی 1946 بۆ یەکەمجار دابەشکراوە
- ساڵانە حەوت بۆنەی جیاواز بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی بواری میدیا و وەرزش ڕێکدەخات
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا