ڕۆدری: بەربژێری یەکەم نیین بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ
ڕۆدری، یاریزانی نوێی یانەی بەرشلۆنە، لە دیمانەیەکی نوێدا بە گەشبینییەوە باسی لە ئامانجی سەرەکیی یانەکەی بۆ ئەم وەرزە کرد، کە ئەویش بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
کاپتنی پێشووی مانچێستەر سیتی و هەڵگری نازناوی تۆپی ئاڵتوونی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی بەرزترین ئاستی ئامانجەکانی بۆ وەرزەکە دیاری کرد و گوتی: "نازناوی چامپیۆنزلیگ لە بەردەستماندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێم وانییە ئێمە بەربژێری سەرەکی بین بۆ بردنەوەی نازناوێک کە بەرشلۆنە لە ساڵی 2015ەوە بەدەستی نەهێناوە."
یاریزانە ئیسپانییەکە ئاماژەی بە پێویستیی کارکردن لەسەر لایەنە تەکتییکییەکان کرد و گوتی: "دەبێت تێبگەین لە کوێوە هاتوووین و ئەنجامدانی چیی پێویستە بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان. ئەم تیمە پێویستی بە باشترکردنی چەند لایەنێک هەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە؛ بۆ نموونە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ کارتە سوورەکان و لێدانەکانی سزا، هەروەها ڕێگریکردن لە تۆمارکردنی گۆڵی زۆر لە گۆڵەکەمان، هەندێک جار باشترە لەڕووی هێرشبەرییەوە کەمێک بکشێینەوە لەپێناو بەدەستهێنانی سەقامگیری و بەهێزی لە هێڵی بەرگریدا."
27 خولەک پێش ئێستا