لە دوای خواردنی ترشی بەم شێوازانە ددانەکانت بپارێزە
گران جاف 36 خولەک پێش ئێستا
- ترشی هۆکارە بۆ داخورانی مینای ددان و لاوازبوونی ددانەکە، ئەمەش دەبێتەهۆی کلۆربوونی ددان
ئەو هەنگاوانەی پێویستە لە کاتی/پاش خواردنی ترشی بگیرێنە بەر:
- سەرەتا بە ئاو غەرغەرە بکە و پاش نیو کاتژمێر بۆ کاتژمێرێک ددانەکانت بە فڵچە بشۆ
- لە پاش خواردنی ترشی، دەتوانیت شیرەمەنی بخۆیت بۆئەوەی ئەو کالسیۆمەی تێیدایە زیانەکانی ترشییەکە هاوسەنگ بکاتەوە
- خواردنە شەکردارەکان کەم بکەرەوە و کەمتر ساردی و وزەبەخشەکان بخۆرەوە، ئەگەر خواردتەوە قەسەب بەکاربهێنە بۆئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ ددانەکان کەم بێت
- لە پاش خواردنی ترشی بنێشتی بێشەکر بجو بۆئەوەی لیکی دەم زۆر ببێت و ددانەکان بە شێوازێکی سروشتی پاک بکاتەوە
- بڕێکی باش لە ئاو بخۆرەوە
- ئەگەر دەتوانیت، لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکاندا ئەم خواردنە ترشە بخۆ بۆئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ ددانەکان کەم ببێتەوە، هەروەها لەم کاتەدا لیک زیاددەکات و ددانەکان پاک دەکاتەوە
- نابێت ئەو خواردنە بە ددانەکانەوە بلکێت چونکە زیانی زیاتر دەگەیەنێت
نیشانەکانی داخورانی مینای ددان بەهۆی ترشییەوە ئەمانەن:
- هەستکردن بە هەستیاری یان ئازار لەکاتی خواردنەوەی گەرم، سارد یان شیرین
- زەردبوونی ددانەکە
- گۆڕانی شێوازی پڕکردنەوەکانی ددان
گران جاف
36 خولەک پێش ئێستا