لەتیف هەڵمەت: مووچە لەکاتی خۆیدا بدەن

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەڤاڵ کوێستانی نووسەری کورد، لە سەردانێکیدا بۆلای لەتیف هەڵمەت، لە دۆخی ئەم شاعیرە گەورەیەی کوردی پرسیوەتەوە.


لە بڵاوکراوەیەکی نوێی خۆیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، هەڤاڵ کوێستانی دەنووسێت:

سەردانەکەم بۆ لای لەتیف هەڵمەت، بۆ دڵدانەوە و دڵنەوایی بوو... دوو کاتژمێرێکمان پڕ لە قسە و گفتوگۆ و بیرەوەری بەسەر برد... سەرباری دۆخی سەختی دارایی و ئازاری کۆستی لەدەستدانی هاوژینەکەی، هیچ داخوازییەکی شەخسی نەبووە بۆ ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: هەڤاڵ کوێستانی

پێشووتر، ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی لەتیف هەڵمەتی کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڤاڵ کوێستانی، لەتیف هەڵمەت پێی وتووە:

  • مووچەی خانەنشینییەکەم، ئەگەر بە ڕێکوپێکی بدرێت، بە زیادەوە بەشم دەکات و پێویستییم بە هیچ شتێک نییە
  • هەر من نا، بەڵام سەدان هەزار خێزان ژیانیان لەسەر مووچەی خانەنشینییەکەیانە، ئێوە گەر دەتوانن کارێک بکەن، ئەو مووچانە لە کاتی خۆیدا بدرێن بە خەڵک
  • ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین بگرن و ئەوانە لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشە و ڕای جیاواز گیراون
فۆتۆ: هەڤاڵ کوێستانی
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا