محەممەد دلاوەر و هیران لە جامى کەنداو نابن

بڕیارە سبەی چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گراهام ئارنۆلد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگێشتراوەکان بۆ یارییەکانی عێراق لە جامی کەنداو بڵاوبکاتەوە، کە ڕکابەرییەکانى هەفتەی داهاتوو لە وڵاتی سعودیە دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی یاریزان بانگێشتکراوەکان هەمان ئەو یاریزانانە دەبن کە لە جامی جیهانی 2026 لەگەل عێراق بەشداربوون و لە پێکهاتەی پێشووتری ئارنۆڵدا بوون.

هەر ئەمرۆش لیژنەی جێبەجێکاری جامی وڵاتانی کەنداو، رەتیکردووەتەوە ناوی هەریەکە لە محەمەد دلاوەر، یاریزانى یانەی نەورۆز، هیران ئەحمەد، گۆڵکاری کوردی یانەی زەورا زیادبکات، چونکە پێشتر ناویان لەو لیستەدا نەبووە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رادەستی لیژنەی جێبەجێکاری پاڵەوانێتییەکەی کردووە.

عێراق لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو، ڕوبەرووی هەڵبژاردەکانی عومان و کوەیت و سعودیەی میواندار دەبێتەوە.