بەغداد 76.2 ملیار دینارى شایستەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان خەرج دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەو بڕە پارەیە پشکى هەرێمى کوردستانە و دابەش دەکرێت بەسەر پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک
- بریکاری وەزارەتی بازرگانی: بەغداد نزیکەى حەوت ملیار دینارى شایستەى گەنمى 2025 قەرزارە.
بەغداد لە کۆى 500 ملیار دینارى شایستەى دارایی جووتیارانى عێراق وەک گوژمەى هەشتەم، 76 ملیار دینار بۆ شایستەى گەنمى جووتیارانى هەرێمی کوردستان لە 2025 خەرج دەکات.
لێدوانی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان
پارێزگاى هەولێر، 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار و پارێزگاى سلێمانى 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار.
هاوکات بۆ پارێزگاى دهۆک 22 ملیارو 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار، کە بە کۆى گشتى 76 ملیارو 294 ملیۆن و 184 هەزار دینار دەکات.
لە 301 ملیار دینارى شایستەى دارایی گەنمى جووتیاران بۆ ساڵى 2025 تەنیا نزیکەى حەوت ملیار دینار لاى حکومەتى فیدڕاڵیی ماوە.
جووتیارانى هەرێمى کوردستان، ساڵى ڕابردوو نزیکەى 390 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستى سایلۆکان کرد.
سەروەر کەمال هاوارى، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند ،"ئەمڕۆ بۆ شایستەى جووتیارەکان بۆ ساڵى 2025 500 ملیار دینار خەرجکراوە، زیاتر لە 76 ملیار دینار پشکى هەرێمى کوردستانە و دابەش دەکرێت بەسەر پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک
.
بڕی بەرکەوتەی پارێزگاکان لەو شایستە داراییە
ئەوەشى خستەڕوو، پارێزگاى هەولێر، 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار و پارێزگاى سلێمانى 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار، هاوکات بۆ پارێزگاى دهۆک 22 ملیارو 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار، کە بە کۆى گشتى 76 ملیارو 294 ملیۆن و 184 هەزار دینار دەکات.
هێشتا بڕی حەوت ملیار دینار شایستەی گەنمی جووتیاران ماوە
ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە 301 ملیار دینارى شایستەى دارایی گەنمى جووتیاران بۆ ساڵى 2025 تەنیا نزیکەى حەوت ملیار دینار لاى حکومەتى فیدڕاڵیی ماوە.
ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان 390 تۆن گەنمی ڕادەستکردووە
جووتیارانى هەرێمى کوردستان، ساڵى ڕابردوو نزیکەى 390 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستى سایلۆکان کرد، هاوکات بۆ ئەمساڵ 292 هەزار تۆن لە چوارچێوەى پلان بە 700 هەزار دینار و 108 هەزار تۆن لەدەرەوەى پلان دراوەتە سایلۆکان و بڕى شایستەى دارایی جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2026 دەگاتە 258 ملیارو 400 ملیۆن دینار.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
34 خولەک پێش ئێستا