یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوون بە دوو بەرەوە
پوختەی هەواڵ
- ژیرۆمێ رۆتێن ڕایگەیاند کە یاریزانانی فەڕەنسا تووشی سەرسوڕمان بوون لە لێدوانەکانی ئێمباپێ دەربارەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
- لێدوان و ڕەفتارەکانی ئێمباپێ بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی و دوورکەوتنەوەی بەشێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەکە لێی.
- ناوخۆی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووەتە دوو بەرە؛ بەرەیەک پشتیوانی ئێمباپێ دەکات و بەرەکەی تر پشتیوانی دێمبێلێ.
- عوسمان دێمبێلێ ڕۆڵی ناوەندگیر دەگێڕێت و توانای زیاتری هەیە بۆ یەکخستنی یاریزانان.
ژیرۆمێ رۆتێن، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان و فەڕەنسا، وتی کە یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی سەرسوڕمان بوون لە لێدوانەکانی کیلیان ئێمباپێ سەبارەت بە بردنەوەی باڵۆن دۆر.
رۆتێن وتی: "ئەو هەستەی لە کاتی مۆندیالدا هەمانبوو، جیاوازبوو، هەستەکەم ئێستا هەڵبژاردەی فەڕەنسا فۆڕمێکی جیاواز و خۆبە گەورە زانینی هەیە، وتی زۆرێک لە یاریزانان ناتوانن قبووڵی ڕەفتار و لێدوانەکانی ئێمباپێ بکەن؛ ئەمە ڕاستییەکەیە.
ئەو وایکردووە زۆرێک لە یاریزانانی فرەنسا لە دژی بوەستنەوە یان کەیفیان پی نەیەت. هەرچەندە درەوشانەوەی لە مۆندیال و بوونی بە گۆڵکار تا ڕادەیەک ڕەخنەکانی هێور کردەوە، بەڵام ئەم جۆرە لێدوانانە لە دژی خۆی دەشکێنەوە."
ژیرۆمێ وتیشی یاریزانانی فەڕەنسا زیاتر لایەنگری " دێمبێلێ" دەکەن نەک " ئێمباپێ". ئەگەرچی هەمان هەڵبژاردەیە، بەڵام دیارە بووەتە دوو گرووپ، عوسمان دێمبێلێ کە توانایەکی زیاتری هەیە بۆ یەکخستنی تیپەکە و ڕێزدارە و خۆبەزلزان نییە، زۆرجار وەک ناوەندگیر لە نێوان یاریزانان سوڵحی کردووە.
19 خولەک پێش ئێستا