کۆتینیۆ پەیوەندی بە یانەی سانتۆسەوە کرد

نەورۆز عوسمان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • فیلیپی کۆتینیۆ تاوەکو کۆتایی وەرز پەیوەندیی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلییەوە کرد و لەگەڵ نەیماری هاوڕێی دووبارە یاری دەکاتەوە.
  • هەردوو یاریزانەکە پێشتر لەسەر ئاستی یانەکان بەیەکەوە یارییان نەکردووە، بەڵام لە هەڵبژاردەی بەڕازیل و دەرەوەی یاریگەکانی تۆپی پێ هاوڕێی نزیکی یەکدی بوون.
  • کۆتینیۆ دوای جێهێشتنی ڤاسکۆ دی گاما ڕووی لە سانتۆس کرد، نەیماریش هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەکە بووە.
  • نەیمار دوای مۆندیالی ڕابردوو وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕاگەیاند.

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕایگەیاند کە فیلیپی کۆتینیۆ بۆ هاوکاریی نەیمار و کارگێڕیی یانەی سانتۆس گەڕاوەتەوە و تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.

یانەی سانتۆس ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا نەیمار پێشوازی لە کۆتینیۆ دەکات و دەڵێت: «ئەگەر ئەمە خەون بێت، نامەوێت خەبەرم ببێتەوە.»

کۆتینیۆ کە تەمەنی 34 ساڵە، پێشتر پێنج وەرز لە لیڤەرپووڵ بووە و لە 2018 پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد، بەڵام شکستی هێنا لە یانەکەی کەتەلۆنیا و نەیتوانی هاوشێوەی نەیماریش یاری بکات، چونکە نەیمار لە 2017 بەرەو پاریس سانجێرمان ڕۆیشتبوو، ئەم دوو یاریزانە پێشتر هیچ کات لەسەر ئاستی یانەکان بەیەکەوە یارییان نەکردووە.

کۆتینیۆ لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە یانەی ڤاسکۆ دای گاما ڕۆیشت، نەیماریش ساڵی ڕابردوو گەڕایەوە سانتۆس و دوای شکستی بەڕازیل لە مۆندیال، وازهێنانی خۆی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.

نەورۆز عوسمان

3 کاتژمێر پێش ئێستا