سەباح نوعمان: دواخستنی پڕۆسەی خوێندن پەیوەندی بە دۆخی ئەمنییەوە نییە

کەناڵ8 59 خولەک پێش ئێستا
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەباح نوعمان: دۆخی ئەمنیی عێراق سەقامگیرە و هیچ مەترسییەک نییە.
  • سەباح نوعمان : دواخستنی پڕۆسەی خوێندن تەنیا تەکنیکی و ڕێکارییە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە دواخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە عێراق پەیوەندی بە دۆخی ئەمنیی عێراقەوە هەبێت و جەختلەوە دەکاتەوە، دواخستنی پڕۆسەکە تەنیا تەکنیکی و ڕێکارییە.



لێدوانی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ کەناڵ8

  • بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دواخستنی پڕۆسەی خوێندن، بڕیارێکی هونەری و ڕێکارییە.
  • بابەتەکە ، پەیوەندیی بە تەواوکردنی شایستە لۆجیستییەکان و خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمەوە هەیە.
  • گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە دواخستنی پڕۆسەی خوێندن پەیوەندیی بە دۆخی ئەمنیی عێراقەوە هەبێت.
  • بەشێکی بڕیارەکە پەیوەندی هەیە بەو ڕێکارەی حکومەتەوە کە ڕێگە بەو خوێندکارانە دەدات لە چوار وانەدا کەوتوون، بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکەن.

بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە هونەرییە


سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 گوتی، "بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دواخستنی پڕۆسەی خوێندن، بڕیارێکی هونەری و ڕێکارییە، پەیوەندیی بە تەواوکردنی شایستە لۆجیستییەکان و خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمەوە هەیە".


دواخستنەکە پەیوەندی بە دۆخی ئەمنییەوە نییە


گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە دواخستنی پڕۆسەی خوێندن پەیوەندیی بە دۆخی ئەمنیی عێراقەوە هەبێت و جەخت لە سەقامگیریی دۆخی ئەمنیی دەکاتەوە.


بوونی بڕیارێکی ئەنجوومەن بۆ ئەو خوێندکارانە لە چوار وانە کەوتوون


سەباح نوعمان بەشێکی هۆکاری دواخستنی پڕۆسەی خوێندن، بۆ بوونی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێنێتەوە، کە ڕێگە بەو خوێندکارانە دەدات لە چوار وانەدا کەوتوون، بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکەن کە دواتر وادەکەی دیاریی دەکرێت.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەشڵێت، سەبارەت بە پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی لە 30 ئەیلوول، ئەوە بڕیارێکی سیادییە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەواو ئامادەن بۆ ئەرکەکانیان، دڵنیاییش دەدات، لە سەقامگیریی دۆخی ئەمنی و نەبوونی هیچ مەترسییەک.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پەروەردەی عێراق ئامادەکاری بۆ 12 ملیۆن خوێندکار دەکات

کەناڵ8

59 خولەک پێش ئێستا