دەزگای ئاسایش: چوار پاسەوانی بانکی مەڵکەندی ڕاگیراون
پووختەی هەواڵەکە:
- لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی رێکاری یاسایی دژی ئەو پاسەوانانەی لیوای بەرگری و فریاکەوتن گیراوەتە بەر.
- دەزگای ئاسایش: بەگوێرەى دسپلین و ڕێکارەکان مامەڵە لەگەڵ پاسەوانەکان دەکرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نامرۆڤانەوە بەرامبەر بە خانەنشینان، چوار پاسەوانی لیوای بەرگریی و فریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی ڕاگیراون و ڕێکاریی یاسایی لەدژیان ئەنجامدەدرێت.
ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایش لەسەر ڕووداوەکە
- بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای بەرگری و فریاکەوتن، ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە پێکهێنراوە.
- لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
- راگیراوەکان رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاونیشتمانییان چاوپۆشی ناکەن.
دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو پاسەوانانەی لیوای بەرگری و فریاکەوتن، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە.
ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پێکهێنراوە
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای بەرگری و فریاکەوتن، ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە پێکهێنراوە و لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ڕاگیراوەکان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە
دەزگای ئاسایش جەختلەوە دەکاتەوە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راگیراوەکان رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاونیشتمانییان چاوپۆشی ناکەن.
53 خولەک پێش ئێستا