کیلی گۆنزالێس بە فەرمی بووە ڕاهێنەری ئینتەر مەیامی
یانەی ئینتەر مەیامی بە شێوەیەکی فەرمی کریستیان "کیلی" گۆنزالێسی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ناساند، بە گرێبەستێک کە تاوەکو حوزەیرانی ساڵی 2028 درێژەی دەبێت.
گۆنزالێس کە خەڵکی شاری ڕۆزاریۆیە، هەمان ئەو شارەی لیۆنێل مێسی تیایدا لەدایک بووە دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە کارگێڕییەکان و بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکانی مۆڵەتی کارکردن، ئەرکی ڕاهێنایەتی یانە ئەمریکییەکەی گرتە دەست.
لە یەکەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا وەک ڕاهێنەری ئینتەر مەیامی، گۆنزالێس باسی لە پەیوەندیی نێوان خۆی و مێسی کرد و سەرنجی خستە سەر پشتگیرییەکانی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە و گوتی: "هەست بە پەرۆشییەکی زۆر دەکەم چونکە مێسی خۆی ویستی من ببمە ڕاهێنەری"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەیوەندیی نێوانیان تاوەکو ئێستاش بەهێزە.
مێژووی پەیوەندیی نێوان مێسی و ڕاهێنەرە نوێیەکەی بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە؛ لە 17ی ئابی ئەو ساڵەدا، مێسی یەکەم یاریی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین بەرامبەر هەنگاریا ئەنجامدا. ئەو یارییە بە شێوەیەکی نەخوازراو کۆتایی هات؛ مێسی وەک یاریزانی جێگرەوە لە شوێنی لیساندرۆ لۆپێز هاتە ناو یاریگا، بەڵام تەنیا دوای چەند چرکەیەک کارتی سووری پێدرا و دەرکرا.
51 خولەک پێش ئێستا