هێمن عەلی بووە سەرۆکی یەکێتیی ناوەندیی تێنسی کوردستان

هەرێز جەمال 60 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکى پێشوو دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش کرد
لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان پاڵپشتیی سەرۆکى نوێ دەکات

بە فەرمانێکی کارگێڕیی لیژنەی ئۆلۆمپیی کوردستان، هێمن عەلی وەک سەرۆکی نوێی یەکێتیی ناوەندیی تێنسی کوردستان دیاریکرا و بە فەرمی دەستبەکار
بوو لە جێگەى رۆستەم ڕەسوڵ.

ئەم بڕیارە لەسەر فەرمانی موئەیەد مەغدید جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و پاش پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پێشووی یەکێتییەکە هات.

ئالان قادر ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان دەڵێت" سەر ۆکى پێشووى یەکێتییەکە هەوڵ و ماندووبوون و خزمەتە بەنرخانەکانى بەرز دەنرخێنین کە لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی یەکێتییەکەدا پێشکەشی بە وەرزشی تێنس لە کوردستان کردووە، هەروەها هیوای تەندروستباشی و سەرکەوتنی بەردەوامی لە کار و ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ دەخوازێت."

هاوکات لیژنەی ئۆلۆمپی پیرۆزبایی لە سەرۆکى نوێ دەکات هیوای سەرکەوتنی تەواوی بۆ دەخوازێت لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیدا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر و گەشەپێدانی وەرزشی تێنس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.

هەرێز جەمال

60 خولەک پێش ئێستا