بۆچی پاندای سوور پاندا نییە؟

حەسەن فەلاح 58 خولەک پێش ئێستا

پاندای سوور، لەڕاستییدا پاندا نییە، زیاتر لە ڕاکوون و مشکەخۆرەوە نزیکە، بەڵام بەهۆی جوانییەکەیەوە بە پاندا ناسێنراوە، چەند ڕاستییەک لەبارەی ئەم ئاژەڵە بزانە:

  • یەکێکە لە دێرینترین جۆری بوونەوەرەکان، پاشماوە بەبەردبووەکان سەلماندوویانە پاندای سوور ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر هەبووە
  • بەڕێژەی %95ی خواردنی لەسەر قەدی بامبووە، دەتوانێت ئاژەڵی بچوکتر لەخۆی و مێرووەکانیش بخوات، حەزێکی زۆریشی لە هێلکەیە
  • لەبری نەڕاندن و مرخەکردن، فیکە لێدەدەن و بەم جۆرە پەیوەندیی لەگەڵ یەکتردا دەبەستن
  • ئێستا تەنیا 10 هەزار پاندای سوور لە جیهاندا ماون، بەم جۆرە لە لیستی ئەو بوونەوەرانەدا دەستنیشانکراوە کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، هۆکاری سەرەکیی ئەم مەترسییەش دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییە مرۆییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا
  • پاندای سوور سیمبولی کولتووریی وڵاتانی نیپاڵ و بهوتانە
حەسەن فەلاح

58 خولەک پێش ئێستا