چیلی گواستنەوەی هاریی لە سەگەوە بۆ مرۆڤ نەهێشت
گران جاف 55 خولەک پێش ئێستا
- ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی چیلیی وەکو یەکەمین وڵاتی باشووری ئەمریکا کە توانیبێتی گواستنەوەی هاری لە سەگەوە بۆ مرۆڤ نەهێڵێت ناساند
- لە ساڵی 1972ـەوە هیچ کەسێک لە وڵاتەکەدا بەهۆی سەگەوە تووشی هاری نەبووە
- لە ساڵەکانی 1960ـەکانەوە، وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە پڕۆگرامێکی تۆکمەی پەیڕەوکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هاری
پڕۆگرامەکە لە سێ هەنگاوی سەرەکی پێکهاتووە:
- هەموو سەگ و پشیلە ماڵییەکانی کوتیوە بە ڤاکسینی دژە هاری، تەنانەت ئاژەڵەکانی کۆڵانیان لەسەر کۆڵانەکان تۆمار کردووە و لە کاتی خۆیاندا خەڵکی کۆڵانە جیاوازەکان ئاژەڵەکان دەبەن بۆ کوتان. کوتانەکە بە جۆرێک بووە کە کارمەندی تەندروستی ماڵ بە ماڵ گەڕاون بۆ پێدانی ڤاکسین بە ئاژەڵە ماڵییەکان، تەنانەت هەموو سەگ و پشیلەکانی سنووری وڵاتەکەشیان کوتیوە
- هەر ئاژەڵێک نەخۆش بێت، پشکنینی بۆ دەکرێت و چارەسەر دەکرێت، واتە نەیانهێشتووە نەخۆشییەکە لە نێوان ئاژەڵەکان خۆشیاندا بڵاوببێتەوە
- هەرکەسێک لەلایەن ئاژەڵەوە پەلامار درابێت، دەرزیی دژەهارییان بۆ کردووە و چارەسەری پێویستیی وەرگرتووە
- هاوکات کاتێک ئاژەڵەکانیان ڤاکسین کردووە، نەشتەرگەریی نەزۆککردنیشیان بۆ کردوون بۆ کۆنترۆڵکردنی ژمارەی ئاژەڵە بێلانەکان
گران جاف
55 خولەک پێش ئێستا