لەم کاتەدا ڤاکسینی دژە پەتای وەرزی بکە
گران جاف 16/09/2026
- ساڵانە لە وەرزی پاییزدا پەتای وەرزی بڵاودەبێتەوە
- گرنگە لە پێش بڵاوبوونەوەی پەتاکە ڤاکسینی دژەپەتای وەرزی بکرێت
- سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەڵێت: گرنگترین کات بۆ ڤاکسینی دژەپەتای وەرزی کۆتایی مانگی 9 بۆ کۆتایی مانگی 10 بکرێت
- کاتێک کەسێک ئەم ڤاکسینە دەکات، پاش دوو هەفتە بەرگریی لە دژی نەخۆشییەکە بۆ دروست دەبێت
- کۆمەڵێک کەس مەترسیی زیاتری پەتاکەیان لەسەرە، واتە زۆر بە توندتر تووشی دەبن و دەکرێت مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بکات
- ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، وەکو تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەو منداڵان، گەورە ساڵان، تووشىووانی شێرپەنجە و خانمانی دووگیان
- بە گوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری جاما، ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە، 10 هێندەی کەسانی دیکە زیاتر بەهۆی پەتای وەرزییەوە گیانلەدەست دەدەن، هەربۆیە پێویستە ئەو کەسانەشی کە ئۆتیزمیان هەیە ئەم ڤاکسینە وەربگن
- بەهۆی گۆڕانی بەردەوامی ڤایرۆسەکە، ڤاکسینەکەش ساڵانە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، هەربۆیە پێویستە ساڵانە دووبارە بکرێتەوە
لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە لەم وەرزەدا لە بنکە تەندروستییەکان ئەم ڤاکسینە بەردەستە
گران جاف
16/09/2026