کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لەبارەی شێرکۆ بێکەس ڕاگەیەنرا
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- یەکەمجارە کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لەبارەی شێرکۆ بێکەس ئەنجامدەدرێت
- بەشی کوردیی زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسەکە ئەنجامدەدات
- بە چاودێریی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت
- دەیان نامە و توێژینەوەی ئەکادیمی لەبارەی بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس پێشکەش کراون
- ئازاری 2027 بەڕێوەدەچێت
ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور هاوبەشی سەرەکیی ئەم کۆنفرانسە دەبێت، کە بە دروشمی "شێرکۆ بێکەس سیمبولی داهێنان و خۆری شیعری کوردی" بەڕێوەدەچێت.
سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسەکە:
- پ. د. شاخەوان جەلال حاجی فەرەج – ڕاگری کۆلێجی زمان لە زانکۆی سلێمانی
- هەڵۆ شێرکۆ بێکەس - سەرۆکی ئینستیتیوتی داکۆ
دیدگای کۆنفرانس:
شێرکۆ بێکەس وەکو سیمبولێکی نوێبوونەوە، لە دیارترین، کاریگەرترین و ئیلهامبەخشترین شاعیرانی هاوچەرخی کوردە، کە جێگە دەستی لە بوارە فراوانەکانی ڕۆشنبیریی کوردییدا دیارە، وەکو:
- دامەزرێنەری دەستەی ڕوانگە
- دامەزرێنەری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
- شاعیر
- پێشمەرگە
- وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
لەم کۆنفرانسەدا، هەوڵ دەدرێت:
- بە توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی، کار لەسەر بەرهەمەکانی بکرێت
- پیشاندانی کەسێتیی ئەدەبیی شێرکۆ بێکەس
- دەرخستنی ڕۆڵی لە نوێگەری و نوێبوونەوەی شیعری کوردیدا
- خوێندنەوەی بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس بە تیۆریی نوێ و لە ڕوانگەی قوتابخانە ڕەخنەییە جیاوازەکانەوە
- پیشاندانی ڕۆڵی شێرکۆ بێکەس لە زیندووکردنەوەی وشەی کوردی و خستنەوەگەڕی لە ئەدەبی هاوچەرخدا
- پیشاندانی هەوڵەکانی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئازادیی تاکەکەس و برەودان بە ڕۆشنبیریی کوردی
- دەرخستنی پێگەی شێرکۆ بێکەس لە ئەدەبی کوردی و بایەخدان بە بڵندکردنی ناوی و ناساندنی بە نەوەکانی داهاتوو
بڕیارە کۆنفرانسەکە: 28 و 29ی ئازاری 2027 بەڕێوەبچێت
ئەم کۆنفرانسە، کۆنفرانسێک نییە بۆ یادکردنەوە، زیاتر بۆ ڕەنگڕێژکردن و ستراتیجی و پیشاندانی قووڵیی ئەدەبی کوردییە... ئەم جۆرە کۆنفرانسانە، بۆ بە-نێودەوڵەتیکردنی شیعر و ئەدەبی کوردییە
هەڵۆ شێرکۆ بێکەس

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا