چەند ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەر لەبارەی ڕووەکی بامبوو
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بامبوو درەخت نییە، سەر بە خێزانی گیایە، چەند ڕاستییەک لەبارەی ئەم ڕووەکە بزانە:
- لە ئاستی گەورەبوون و گەشەسەندندا، یەکێکە لە دیارترین ڕووەکەکان، هەندێک جۆری بامبووی کێوی، لە یەک ڕۆژدا، 91 سانتیم درێژ دەبن.

- بامبوو، یەکێکە لە بەهێزترین جۆری ڕووەکەکان، بە هێندەی پۆڵا بەهێزە، ئەمەش وای کردووە لە بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا وەکو کەرەستەی بیناسازی بەکاربهێنرێت.
- بەراورد بەو درەختانەی هەمان قەبارەیان هەیە، بەڕێژەی %35 زیاتر، ئۆکسجین بەرهەمدەهێنێت و ڕێژەیەکی زۆری دووانە ئۆکسیدی کاربۆنیش هەڵدەمژێت.
- بامبوو خواردنی دڵخوازی پاندایە و ڕۆژانە بڕی 40 کیلۆی لێ دەخوات.

- ڕەگی بامبوو توانای پاککردنەوەی ئاوی هەیە.
- هەندێک جۆری بامبوو، 20 بۆ 120 ساڵ جارێک گوڵ دەگرن، ئەمەش بە یەکێک لە دەگمەنترین ڕووداوی ناو ڕووەکەکان هەژماردەکرێت کە تاوەکو ئێستا نەزانراوە بۆ.
- لە کیشوەری ئاسیا، بامبوو سیمبولە بۆ هێز، بەرگری، خۆگونجاندن و تەمەن درێژی.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا