وەزیرى پەروەردە: خوێندن دواناخرێت و 20ـى ئەیلوول دەوامە
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕەتکردنەوەی دەنگۆی دواخستنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هاوشێوەی عێراق.
- وەزیری پەروەردە :بەگوێرەی ماددەی 114ـی دەستوور لە بواری پەروەردە خاوەنی یاسا و دەسەڵاتی خۆمانین.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە باس لە دواخستنى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن دەکەن هاوشێوەی عێراق، ڕاشیگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 114ـی دەستوور لە بواری پەروەردە خاوەنی یاسا و دەسەڵاتی خۆمانین.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە 20ـی ئەیلوولی وەک یەکەم ڕۆژی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن پەسەندکردووە.
لە جێگەدانانی گرێبەستەکان کارا دەکرێتەوە
- وەزیری پەروەردە : لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاری لە جێگەدانانی گرێبەستی داهاتی ناوخۆ بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کارابکرێتەوە.
- شاندی دانوستانکاری وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن، بۆ جێگیرکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە بودجەی ساڵی 2027دا.
- ئەمساڵ نزیکەی 3 هەزار مامۆستا خانەنشین بوون، هەربۆیە پێویستیان بە لە جێگەدانان دەبێت.
هاوکات ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ئاماژەى بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاری لە جێگەدانانی گرێبەستی داهاتی ناوخۆ بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کارابکرێتەوە کە لە 9 و 10 ـی مانگی ئاب ڕاگیرابوو.
خانەنشینی بوونی 3هەزار مامۆستا
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ نزیکەی 3 هەزار مامۆستا خانەنشین بوون، هەربۆیە پێویستیان بە لە جێگەدانان دەبێت.
بەردەوامی هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی مامۆستایانی گرێبەست
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە جێگیرکردنى مامۆستایانی گرێبەست لە بودجەی ساڵی 2027دا ڕایگەیاند، شاندی دانوستانکاری وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
ڕێکارە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: نابێت کاڵى و تۆخیى جلوبەرگی خوێندکاران بکرێتە کێشە
وەزیرى پەروەردە: زیاتر لە 1 ملیۆن و 750 هەزار خوێندکار لە خوێندنگە حکومییەکاندا دەخوێنن
47 خولەک پێش ئێستا