بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی د. کەمال شاکر دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- سەرۆکی یەکێتی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی د. کەمال شاکر دەکات.
- دەربرینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان.
- بافڵ جەلاڵ تاڵەبانی :بە رێزەوە رۆڵ و مێژووی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردایەتی بەرز ڕادەگرین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە تارانەوە، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەمال شاکرەوە.
پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە، بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر د. کەمال شاکر بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان د. کەمال شاکرمان پێگەیشت.
ئاڕاستەکردنی سەرەخۆشی بۆ هاوڕێ و هاوخەباتەکانی
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و هاوخەبات و هاوڕێیانی دەکەین و بە رێزەوە رۆڵ و مێژووی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردایەتی بەرز رادەگرین. رۆحی د. کەمال بۆ هەمیشە شاد بێت، هیوای سەبووری و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا