ڕافینیا لوتکەی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە

مەبەست عەدنان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕافینیای یاریزانی بەرشەلۆنە پێشەنگیی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیای لە کیلیان ئێمباپێ سەندەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هاتریکێکی نایابی بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر تۆمارکرد.

کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری ڕیال مەدرید بەتۆمارکردنی حەوت گۆڵ بە تەنیا لە لوتکەدا بوو، بەڵام ڕافینیا سوودی لە دوو لێدانی سزا و گۆڵێکی دیکە وەرگرت، بۆ ئەوەی بگاتە نۆ گۆڵ و بە تەنیا بچێتە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە.

ڕافینیا دەکرا ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بکات، بەڵام لێدانێکی سزای دیکەی بۆ لامین یامالی هاوڕێی جێهێشت پێش ئەوەی ئەو یاریزانە لەدەستی بدات، بەڵام دواتر یامال سەرکەوتوو بوو لە قەرەبووکردنەوەی ئەو لێدانە و گۆڵێکی بەرامبەر ڕاسینگ تۆمارکرد.

یاسیر زابیری مەغریبی سوودی لە هەڵەیەکی کوشندەی ڤۆیتشیک شتێسنی گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە وەرگرت و گۆڵێکی تۆمارکرد، هەروەها هەلێکی ئاسانیشی لەدەستدا، بۆ ئەوەی لە پلەی سێیەمدا لەگەڵ یامال یەکسان بێت کە ئەویش خاوەنی شەش گۆڵە.

ئێمباپێ و یامال بە سەختی کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2026 دەکەن، پێش ئەوەی لە 26ی ئۆکتۆبەری داهاتوودا براوەکە ڕابگەیەنرێت، لە کاتێکدا ڕافینیا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە لیستی پاڵێوراوەکان دوورخرایەوە.

مەبەست عەدنان

1 کاتژمێر پێش ئێستا