پوختەیەک لەبارەی داستانی خەج و سیامەند
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خەج و سیامەند، لە دیارترین و کۆنترین داستانە ئەویندارییەکانی کوردە؛ ڕووداوەکانی ئەم داستانە، مێژوویان لە پێش مێژووی هاتنی ئایینی ئیسلامە بۆ کوردستان.
داستانی خەج و سیامەند، هاوشێوەی داستانەکانی سەردەمی خۆی و پێش خۆی، بە شێوەی بەیت و بالۆرە، نەوە دوای نەوە گوازراوەتەوە و لەلایەن دەنگبێژانەوە گرنگیی بە ناوەڕۆکەکەی دراوە.
ئەم داستانە، پاڵنەر و ئیلهامبەخش بووە بۆ نووسینەوەی چەندین کتێب و شیعری جیاواز و تابلۆی هونەری.
پوختەی داستانەکە: خەج و سیامەند، وەکو دوو ئامۆزا ئەوینداری یەکتر بوون، خەج خاونی حەوت برا بووە و باوکیان ڕزامەند نەبووە کچەکەی بدات بە سیامەند، ئەمەش پاڵنەر دەبێت بۆ هەڵگرتنی خەج لەلایەن سیامەند و پێکەوە لە ئاواییەکەیان هەڵدێن، دەرئەنجامی چیرۆکەکەش بە مەرگەسات کۆتایی دێت.

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا