چەند ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە قاوە
گران جاف 39 خولەک پێش ئێستا
- کافایین وزەمان ناداتێ، بەڵکو ماددەیەکی کیمیایی مێشک دەوەستێنێت بەناوی ئەدینۆسین، بە درێژایی ڕۆژ لە جەستەدا ئەم ماددەیە دەردەدرێت و هۆکارە بۆ خەواڵوو بوون، هەربۆیە کە قاوە دەیوەستێنێت، هەست بە وزەی زیاتر دەکەین
- ماوەی مانەوەی کافایین لە جەستەدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام بە گشتی 4-6 کاتژمێر دەمێنێتەوە
- لایەنی بۆماوە کاریگەریی لەسەر ماوەی مانەوەی کافایین هەیە لە جەستەدا
- ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، زووتر کاریگەرییەکانی کافایین لەسەریان نامێنێت و لە جەستەیاندا تێکدەشکێنرێت، هەربۆیە لەگەڵ وەستاندنی جگەرەکێشاندا سەرنج دەدەن کاریگەریی هەمان ئەو قاوەیەی پێشتر دەیانخواردەوە زۆر بەهێزتر بووە
- حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی و دووگیانی هۆکارن بۆ مانەوەی کافایین لە جەستەدا بۆ ماوەیەکی زیاتر
- پاش ماوەیەک لە خواردنەوەی قاوە، هەمان کەس پێویستی بە بڕێکی زیاتر دەبێت بۆ وەرگرتنی هەمان کاریگەرییەکانی پێشتر
- تەنیا لەبەرئەوەی لە پاش خواردنەوەی قاوە خەوت لێدەکەوێت، واتای ئەوە نییە کە قاوە کاریگەریی لەسەر جەستەی تۆ نییە، بەڵکو دەکرێت ماوەی خەوتنت کەم بکاتەوە و کەمتر بچیتە خەوی قوڵیشەوە
- ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەڵێت بە تێکڕا کەسانی تەندروست ئاساییە ڕۆژانە 400 ملیگرام لە قاوە بخواتەوە، بەڵام هەندێک کەس بەم بڕە هەست بە خێرالێدانی دڵ و دڵەڕاوکێ دەکەن، هەر بۆیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە
- لەکاتی دووگیانیدا نابێت لە 200 ملیگرام قاوە زیاتر بخورێتەوە
- لە چەند توێژینەوەیەکی جیاوازدا دەرکەوتووە کە قاوە سوودی زۆری هەیە، وەکو کەمکردنەوەی ئەگەری تووشىوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جگەر و نەخۆشییە زیندەچالاکییەکان.
گران جاف
39 خولەک پێش ئێستا