پەشێویی فرەجوڵەیی و کەمسەرنجی پەیوەندیی بە هەرسەوە چییە؟
گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- زانکۆی وارویک پێداچوونەوەی بۆ 23 توێژینەوە کرد کە تێیدا 1.9 ملیۆن کەس بەشداربوون
- لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی پەشێویی فرەجوڵەیی و کەمسەرنجییان هەیە بە ڕێژەی 50% ئەگەری تووشبوونیان بە گرفتەکانی ڕێڕەوی هەرس زیاترە بەراورد بە کەسانی دیکە
- دەرکەوت ئەو کەسانەی ئەم پەشێوییەیان هەیە، دووهێندەی کەسانی تر زیاتر تووشی قەبزی دەبن
- %58 زیاتر تووشی گرژبوونی درێژخایەنی ڕیخۆڵە دەبن
- چوار هێندە زیاتر تووشی لەدەستدانی کۆنترۆڵی میزکردن و پیسایی دەبن
- زیاتر تووشی سکچوون، سکئێشە، هەرسنەکردنی خۆراک و باکردن دەبن
پزیشکان هۆکاری ئەم ئەنجامانە بۆ ئەمانە دەگەڕێننەوە:
- ئەم کەسانە زیاتر ژەمەکانیان دەپەڕێنن و ڕۆتینێکی دیاریکراوی ژەمەکانیان نییە
- زۆرجار حەزیان لەو خۆراکانە نییە کە بەسوودن
- توانای ناسینەوەی ئاماژە ناوەکییەکانیان باش نییە، واتە کە هەست بەوە دەکەن پێویستە بچنە توالێت، ناچن
- هەندێجار کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردنیان هۆکارەکەی دەرمانەکانیانە
- گوشاری دەروونی و گرفتی خەویان زیاترە، ئەمانەش بە شێوازێکی نەرێنی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرسیان دادەنێن
گران جاف
2 کاتژمێر پێش ئێستا