ئافرۆدەیت بووە پاڵەوانى عێراق
بەبێ شکست بوونە پاڵەوان
دەستکەوتێکی مێژوویی و شانازییەکی گەورەیە
له شارى بهغداد، تیپى لاوانى خانمانى ئافرۆدەیت توانیان نازناوى یانەکانى عێراق دەستەبەربکەن دواى ئەوەى توانیان بە ئەنجامى 3-2 گێم لە خانمانى ئەکاد ببنەوەو نازناوەکە بەرز بکەنەوە.
لەسەر ئەم نازناوە سازان عومەر، سەرۆکى یانەى ئافرۆدەیت دەڵێت" مێژوو بە ڕێکەوت نانووسرێتەوە، بەڵکو بە هەوڵ و تێکۆشان وئیرادەی بەهێز و باوەڕبەخۆبوون بەدەست دەهێنرێت. بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی لاوانی عێراق لەلایەن تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێتەوە دەستکەوتێکی مێژوویی و شانازییەکی گەورەیە کە ناوی ئەم کچە پاڵەوانانەی لە ئاسمانی وەرزشی وڵاتدا بۆ هەمیشە تۆمار کرد."
دەشڵێت"ئەم سەرکەوتنە سەلماندی کە کچانی ئێمە توانای گەیشتن بەبەرزترین لوتکەکانیان هەیە کاتێک ئامانج و هاوکاری کۆیان دەکاتەوە."
دواى پاڵەوانێتییەکەش و بەدەستهێنانى نازناوەکەش، تیپەکە لە لایەن سکرتاریەتى سەرۆک مام جەلال لە بەغداد پێشوازیان لیکرا و خەڵاتى سەرجەم یاریزانانى تیپەکە کرا و پاڵپشتیان بۆ سەرکەوتنى زیاترى خانمە یاریزانەکان دووپات کردەوە
59 خولەک پێش ئێستا