وەزیری پلاندانان: داتای سەرژمێری دەکرێتە بنەمای پلانی 5 ساڵی داهاتوو

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزیری پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند لە سەرژمێرییەکەی ساڵی 2024دا 6 ملیۆن و 500 هەزار کەس تۆمارکراون.
  • پرسیارەکانی سەرژمێری دەبنە بنەما بۆ داڕشتنی پلانی پێنج ساڵی داهاتووی حکومەت لە سەرجەم سێکتەرەکاندا.
  • نرخ و وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتوو و لە پێویستیی خەڵک و بازاڕ زیاتر بووە.

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لوتکەی سلێمانی گوتی، لە سەرژمێریی 2024دا سەرجەم دانیشتووان، ئاوارە و پەنابەران تۆمارکراون کە ژمارەیان 6 ملیۆن و 500 هەزار کەسە.


کارکردن لەسەر داتاکانی سەرژمێری و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی خانووبەرە

  • لە ئێستادا بە وردی کار لەسەر داتا و ئامارە تۆمارکراوەکان دەکرێت.
  • بۆ هەر تاکێک 77 پرسیار کراوە و دەبێتە بنەما بۆ پلانی پێنج ساڵی داهاتووی حکومەت.
  • ئاماری کرێنشینان، خانوو و بیناکان تۆمارکراون بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاماری کۆتایی ڕێژەی کرێنشینان.
  • لە دروستکردنی خانووبەرە گەیشتوونەتە سەقفێک و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو نرخی خانووبەرە دابەزیوە.
  • وەبەرهێنان لە خانووبەرە و شوقە لە پێویستیی خەڵک و بازاڕ زیاتر بووە.

گۆڕینی سیاسەتی ئابووریی حکومەت

پێویستە سیاسەتی حکومەت لەگەڵ کەرتى تایبەت بە ئاڕاستەیەکى دیکە کار بکات بۆ ئەوەى گەشانەوەى ئابووریى درێژخایەن هەبێت، کە ببێتە هۆى ئەوەى ئابووریى هەرێمى کوردستان بچێتە قۆناغێکى دیکە و هەلى کار زیاتر بکات.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە ساڵی 2024 لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا زانیاریی ورد لەسەر ئاستی سێکتەرە جیاوازەکان، ڕەوشی نیشتەجێبوون و ئاماری وردی دانیشتووان کۆکراوەتەوە تاوەکو لەسەر بنەمای ئەو ئامارانە ئاڕاستەی وەبەرهێنان و پلاندانانی ئابووری بۆ ساڵانی داهاتوو ڕێکبخرێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئاوات شێخ جەناب: لە سەرژمێریدا چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان دابڕێنراون

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی توانای ئەوەی هەیە ببێتە یەکێک لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی ئابووری و وەبەرهێنان

نزار ئامێدى: زۆر ئاڵنگارییمان لەبەردەمدایە و دەبێت تێیانبپەڕێنین

نێچیرڤان بارزانی: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنین

ئەمڕۆ لوتکەی ئابووریی سلێمانی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان دەستپێدەکات

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا