سەردەمی زێڕینی تێنس کۆتایی هات

مەستان حوسامەدین 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ڕیزبەندیی تێنسی سەرزەوی گۆڕانکاریی بەسەردا هات
  • بۆ یەکەمجارە دوای 24 ساڵ سیانەی سەردەمی زێڕین نابیندرێن
  • جۆکۆڤیچ تاکە یاریزانی سیانەی زێڕینە کە لە یارییکردن بەردەوامە
  • گەنجەکانی وەک ئەلکاراز، سینەر و زیڤرێڤ ڕیزبەندییان داگیرکردووە

بۆ یەکەمجار لە دوای 24 ساڵ، هیچ یاریزانێک لە سیانەی زێڕین (جۆکۆڤیچ، نادال، فێدرەر) لە ڕیزبەندی 10 یاریزانەکانی ATPدا نەماون.
سەردەمەکە لە ناو دێرینەکانی جیهانی تێنسدا بەرەو گۆڕانکاری دەچێت. بۆ یەکەمجار لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا، هیچ ئەندامێک لە "سیانەی زێڕین" (نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ڕافائێل نادال، و ڕۆجەر فێدرەر) لە ڕیزبەندی 10 یاریزانی پێشەوەی ATPدا بەدی ناکرێت، چونکە جۆکۆڤیچیش هاتە خوارەوە.
تەنیا یاریزانی سیانەی زێڕین کە چالاک مابووەوە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بوو، بەڵام وادیارە ئەویش بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت، هۆکاری سەرەکیی کە دوای دۆڕاندنی لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا، پلەکەی لە 5 ڕاستەوخۆ بۆ 12 دابەزی.
بۆلەلای هاندەرانی تێنس ئەمە هەواڵیی ناخۆشە و قبوڵ ناکرێت، وەکو رکابەری کریستیانۆ و مێسی وایە، لە جیهانی تێنس باڵادەستی ئەم ئەستێرانە لە 14ی تشرینی یەکەمی 2002ەوە دەستی پێکرد، کاتێک ڕۆجەر فێدرەری تەمەن 21 ساڵ چووە ناو 10 پێشەنگەکەوە و بۆ ماوەی 734 هەفتەی لەسەرەکی مایەوە. دواتر ڕافائێل نادال لە 25ی نیسانی 2005 لە تەمەنی 18 ساڵیدا چووە ڕیزەکەوە و ریکۆردی 912 هەفتەی تۆمار کرد. لە کۆتاییدا جۆکۆڤیچ لە 19ی ئاداری 2007 چووە ناو لیستەکەوە و تا ئەمڕۆ 974 هەفتەی تێپەڕاندووە.

مەستان حوسامەدین

4 کاتژمێر پێش ئێستا