سەرکەوتنەکانى پێشمەرگەى سلێمانى بەردەوامە
هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دووەم سەرکەوتنە لە خولەکەدا
دانا کامەران سەرلیستى گۆڵکارانى گرتووە
لە خولى نایابى یانەکانى عێراق، پێشمەرگەى سلێمانى لە یاریگەى خۆیدا سەرکەوتنێکى دیکەى نووسیەوە و بە گۆڵێکى بێوەڵام لە یانەى میوانى بردەوە.
پێشمەرگەى سلێمانى ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕى دووەمى خولەکەدا، میوانداریی مەسافى جنوبى کرد و بە گۆڵێکى دانا کامەران توانى سێ خاڵى یارییەکە بنووسێتەوە.
پێشمەرگەى سلێمانى لە دوو یاریی دەستپێکى خولەکە خاوەنى دوو سەرکەوتنە و شەش خاڵى کۆکردووەتەوە.
هەرێز جەمال
1 کاتژمێر پێش ئێستا