دووەم ڕۆژى لووتکەی سلێمانى بەرێوەدەچێت
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەمڕۆ بەرنامەکانی لووتکەی سلێمانی بۆ گەشەسەندن و بوژانەوەی ئابووری بەردەوام دەبێت.
- ئەمڕۆ لە لووتکەی سلێمانی بۆ گەشەسەندن و بوژانەوەی ئابووری سێ پانێڵی تایبەت بەڕێوەدەچن.
ئەمڕۆ بەرنامەکانی لووتکەی سلێمانی بۆ گەشەسەندن و بوژانەوەی ئابووری بەردەوام دەبێت، جگە لە پێداچوونەوە و خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی بەرنامەکانی ڕۆژی یەکەم، سێ پانێڵی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
بابەتەکانی نا پانێڵەکانی ئەمڕۆی لوتکەی سلێمانی و بەشدارەکان.
- پانێڵی یەکەم تایبەت دەبێت بە "ستراتیجی بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆ و توانای کێبرکێ".
- پانێڵی دووەم بە ناونیشانی "بەستنەوەی بانکەکان، خانوبەرە، پیشەسازی لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام".
- پانێڵی سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی " داهاتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبون: لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەوە بۆ شار و ژێرخانی سەوز و بەردەوام".
پانێڵی یەکەم تایبەت دەبێت بە "ستراتیجی بەرەوپێشبردنی بەرهەمی ناوخۆ و توانای کێبرکێ" لەم پانێڵەدا هەریەکە لە "هاوڕێ تۆفیق – ڕاویژکاری سەرۆککۆماری عێراق، نەوزاد ڕەباتی - سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، عادل عەکاب - سەرۆکی یەکێتی پیشەسازیيەکانی عێراق، محەممەد ئەلمەساری نوێنەری ئای ئێف سی (IFC) دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی" بەشدار دەبن.
پانێڵی دووەم بە ناونیشانی "بەستنەوەی بانکەکان، خانوبەرە، پیشەسازی لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام" لەم پانێڵەدا هەریەکە لە " ئارام بابان - نوێنەری کارگەکانی سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی، دەیڤید مولەر - ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە دەزگای ئۆجکۆس (OJCOS)، چالاکوانێکی دیارە لە کایەی گشتی و سیاسەتی ئەڵمانیادا، نوێنەری ئاسیا ئەنشورانس، د. بیرند ڤیلهور - ڕاوێژکاری پێشکەوتووی گڵۆباڵ ئیتیک ئینستیتیوت (Weltethos-Institut | Global Ethic Institute) بەشدار دەبن.
پانێڵی سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی " داهاتووی پرۆژەکانی نیشتەجێبون: لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەوە بۆ شار و ژێرخانی سەوز و بەردەوام" لەم پانێڵەکەدا هەریەکە لە "د. هەڵۆ عەسکەری - ڕاویژکاری سەرۆککۆماری عێراق بۆ کاروباری ژینگە، حەیدەر دەڕاجی – بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئابووریی کاربۆن- وەزارەتی ژینگەی عیراق، د. نوور جاسم نوێنەری زانکۆی کوردستان – هەولێر، د. موسا محەممەد تۆفیق – راوێژکار و توێژەری دارایی و خانوبەرە، خالید سلێمان - نووسەر و پسپۆڕی بواری ژینگە- فاروق گرووپ " بەشدار دەبن.
گفتوگۆی بەشداربوان و ڕێزلێنان لە کۆمپانیا و بانک و کارگە بەشداربووەکان
لەچوارچێوەی بەرنامەکانی دووەمین ڕۆژی لووتکەی سلێمانی، جگە لە پانێڵەکان و گفتوگۆی بەشداربووان، ڕێزلێنان پێشکەش بە کۆمپانیا و بانک و کارگە بەشداربووەکان دەکرێت و لە کۆتاییدا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاسپاردەکانی لوتکەی سلێمانی ڕادەگەیێنرێت.
لووتکەی سلێمانی تەنیا کۆبوونەوەیەکی ئابووری نییە؛ بەڵکو هەوڵێکە بۆ نزیککردنەوەی حکومەت، بانکەکان، کەرتی تایبەت، وەبەرهێنەران و پیشەسازی لەسەر یەک مێز.
ئامانجی لوتکەی سلێمانی
ئامانجی لووتکەکە، ئاسانکردنی وەبەرهێنان، هەماهەنگی بازرگانی، بوژاندنەوەی بازاڕی خانووبەرە، پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ و دروستکردنی دەرفەتی کاری زیاترە، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەکەدا پێشنیاز و دەرفەتی کاری پێکەوەیی گرنگ بۆ بەشداربووان پێشکەش بکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
یەکەم ڕۆژی لوتکەی سلێمانی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان
قوباد تاڵەبانی: سلێمانی توانای ئەوەی هەیە ببێتە یەکێک لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی ئابووری و وەبەرهێنان
نێچیرڤان بارزانی: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنین
نزار ئامێدى: زۆر ئاڵنگارییمان لەبەردەمدایە و دەبێت تێیانبپەڕێنین
ئەمڕۆ لوتکەی ئابووریی سلێمانی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان دەستپێدەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا